ـ ئه‌ی چه؟
شێعر ئه‌شی بۆ شوێنیک باش بێ
ـ باش چه بێ خۆ دارچین نیه!
شێعر وێڵکه درۆیکمان بۆ به:
ـ من کرماشانیک ئه‌ناسم کوردی قسه ئاکا!
درۆی قووڵتر
ـ بیجاڕیک ئه‌ناسم سرووده‌کان نه‌جمه‌ی له‌به‌ره!
قووڵتر
ـ حزبێک ئه‌ناسم بۆ ئازادی شه‌ڕ ئه‌کا!
درۆتر
ـ پیاگێک ئه‌ناسم ده‌سنوێژی له ژنه‌که‌ی ناشکێ!
نافامی درۆیش به‌ی چتێ بیژه با پێبکه‌نین:
ـ من کچێک سنه‌ی ئه‌ناسم ڕۆحیه‌ی لێهـ بووگه!
کهنینیتر
ـ له ئاوده‌ستی ئازادیا گوو کردن قه‌ده‌غه‌یه!
پیران
ـ داوه‌ڵیش زۆرده‌مێکه دهسبهتاڵه له باخه‌کان ڕۆژهه‌ڵاتا!
قاقا
ـ مه‌ڕوانه ماڵ و حه‌وش و ده‌روازه بڕوانه دایکی وای شا دایکی خۆزگم به باوکی، ڕه‌حمه‌ته باوکت بۆ دایکت.
کوڕ گاڵته‌ش نیت مه‌ته‌ڵ بێژه با تێ فکرین:
ـ کام ڕۆژگه هه‌ر ناشکێ؟
ـ کام شێعره ئێشی تێ؟
ـ کامه چیرۆک بۆ مه‌لا باشه؟
ـ کام خهلایه ڕیان تێدا حه‌رامه؟
ـ کام وڵاته سه‌ربه‌خۆش بێ هه‌ر لهتلهته؟
مهتهڵیشت به‌تاڵه، گوارنیک بێژه هه‌ڵپه‌ڕین:
سوویبه باڵا به‌رز هه‌سته به‌یانه
ژن بۆ گورانیه له‌م کۆردستانه
من بۆ باڵای سه‌یران جه‌یران حه‌یران ئێران...
لاڵ به هه‌تیو گورانیش نافامی!
ئه‌ها گۆرانی
گورانی گورانی
کوردێکم برد بۆ کانی
شێعرم دا‌و خهفانم
به زوان فاڕسی تۆپانم
ئه‌نفالم نا گیرفانم
به عه‌ره‌بی ڕفانم
گوتم کورده گه‌ره‌کیانه هه‌ڵت واسن
گۆتی هه‌یه ئهلـلهره ئاغره ماسن
شێعر ئه‌شێ ئێشی بێ
وشه ئه‌شێ کێشی بێ
شاعر ئه‌شێ ڕیشی بێ
ئه‌نجۆمه‌ن ئه‌شێ نیشی بێ
ئێش چه برا
کێش چه برا
ڕیش چه برا
نیش چه برا
خۆ هین نیه
ـ ئه‌ی چه؟
شێعر ئه‌شێ بۆ شوێنیک باش بێ
ـ باش چه بێ خۆ دارچین نیه!
شێعر
ئه‌شێ
ئێشی بێ.
۲۱/۳/۹۵
برچسب:
نویسنده: پویا نیکنام