خرید بک لینک

ماڵی ملپێچه که ت ئاوا...

من گوتم: ئاسمانگ سازی هه وری له ده سه و گورانی سپی ئه ژه نێ و گوێ زه وی پڕکردوه له به فر. تو گوتت: نا، ئاسمانگ قه ڵه می هه وری له ده سه و له سه ر ده فته ری زه وی چیرۆکی عه شقی به فر ئه نووسێ. من گوتم: باخ، سازی پاییزی له ده سه و گورانی زه رد ئه ژه نێ و ده نگی گه ڵا دنیای داگرتوه. تو گوتت: نا، باخ قه ڵه می خۆشه ویستی له ده سه و له سه ر ده فته ری زه وین ماچ ئه کێشێ.

سه رماکه له وا بوو دڵی زه وی ڕچیابوو. دنیا خه ریک بوو به فری مێشکی ئه ماڵی؛ کۆته که م و پاڵتاوه که ت، ملپێچه که م و له چکه که ت، کراسه که م و کراسه که ت، من و تویژ وه ک لاولاو پیچیابووین به ناو پله کانا. دۆکمه ی پاڵتاوه که ت داخست، زیپ کوته که م هه ڵکێشا، له سه ر دوایین پله که دانیشتی، له ته نیشتته وه خۆم و له سه ر شانت سه رم و له سه ر ڕانت ده سم، ئه مانڕوانی بو ناو چاوانی یه کتر. گوتم: گورانی سپی کۆتایی هات. گوتت: نا، چیرۆکی به فر ته واو بوو. ده نگی درگای هاڵه که دڵتی داخست، ده نگی دڵت گویمی زڕاند. چاوانت له ترسا باوشیان کرد به نیگاما. ترپه ی پێ باوکت له هه وره تریشقه قورس تر بوو. ده ستی ڕاستت له ده ستی چه پم و ده ستی چه پت نا به پشتمه وه، فڕکمت دا به ره ژێر پلیکانه کان، چرای چاوت قوژایه وه، سیبه ری باوکت که وته ملتا. ده نگی باوکت: ئه وه چی ئه که یی؟

***

گوتت: دوێنێ شه و خه وم دیوه؛ ((له ماڵه کان منداڵیما له سه ر حه وزی حه وشه که دانیشتبووین؛ تۆ گوتت: ماسیه کان به ده نگی سوور گورانی سه مامان بۆ ئه چڕن. من گوتم: نا، حه وزه که به قه ڵه می ماسی چیرۆکی سوور ئه نووسێ. سێبه ری باوکم دڵ ماسیه کانی داخست.)) ڕاسی ئه گه ر باوکم...

گوتم: ئه زانم چی ئه ڵی...پێم خۆشه له سه ر تۆ بمکۆژن... دڵنیابه له خۆشه ویستی تۆ ڕا ناکه م.

بزه که وته سه ر لێوت، ئه نگوسته کانت ده ستمیان گوشی.

گوتت: چراێ چاومت هه ڵ کرد.

گوتم: نا، تۆ که هه ڵاتی چوله که کانی دڵم ده ستیان کرد به جریوه.

***

دوای چه ند ڕۆژ کورته ههxad واڵێکم بۆ هات؛ ((ماڵی ملپێچه که ت ئاوا، وا له خۆشه ویستی من ڕای نه کرد، په یوه ندی به م ژماره وه نه گریی هی باوکمه... ئه مشه و دیاریم ئه که ن...په ریا.))

کورش زارع رمشتی

برچسب: نویسنده: پویا نیکنام تاريخ: دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 15:49

صفحه بندی