شاعر نه ڕه‌پی
ڕه‌پی چه‌س
ڕه‌پی یانێ ئه‌وانا وا جۆرێ شواڵ ئه‌که‌نه پایان چما شواڵ نیه پایانا
زیپ شواڵهکهت بازه
شێعره کانت چما بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌ربازه
من سهروازێک ئه‌ناسم
له هه‌رچی ده‌سا ئه‌تۆپێ
خه‌تای خۆیه، خۆ به پاسۆر ته‌نیا چواربه‌رگ ناکرێ
له‌م قۆمارمیانه قۆمار مانای نیه مه‌گه‌ر چوار به‌رگ
یه‌ک دوو سێ
قۆمارباز لێرا نهوێسێ
قومارباز نه ڕه‌پی
ڕه‌پی چه‌س
ڕه‌پی یانێ ئه‌وانه وا مشتێ درۆ ئهکنه گیرفانیان و له بێتاقهتیهکانیانا ئهیتووکنن و تۆکڵه‌که‌ی ئه‌ڕژێته بان ده‌فته‌رو دیوانیانا!
بێژه جاچکه، جاچکه
قن قومارباز ماچکه
من جاچکهیک ئه‌ناسم له‌هه‌رچی ده‌ما کاوێژه
جاچکه ته‌نیا جاچکه کوردی
داقیامهت کاوێژکهی هه‌ر ناپرووسقێ
یه‌ک دوو سێ
جاچکهجاو لێرا نهوێسێ
جاچکهجاو نه ڕه‌پی
ڕه‌پی چه‌س
ڕه‌پی یانێ ئه‌وانه وا به ڕا ئه‌یژن ده‌حه و هه‌رچی ڕا ئه‌وه‌ڵ ڕایانه
بێژه کۆپان، کۆپان
باوکم ژن و ژیانی تۆپان
یه‌ک دوو سێ
بیژه باوکت لێرا نهویسێ
باوکم نه ڕه‌پی
ڕه‌پی چه‌س
ڕه‌پی چهکتوهس. ڕه‌پی چهچهڵهی چهکمهس. ڕه‌پی باوکته. ڕه‌پی براته. خوه‌تی خانهوادهته.
هۆۆۆۆۆ شاعر
خاس قسه‌که، ئه‌وه چه‌ته
ئاخر جۆرێ ئه‌یژی ڕه‌پی چه‌س
ئهێژی ئه‌وه‌ڵ دهحهته!
یه‌ک دوو سێ
ڕه‌پی لێرا ئه‌نووسێ!
۲۸/۱۱/۹۵
برچسب:
نویسنده: پویا نیکنام